Ömer Yasin Ergin,Ahmet Kaplan,Mehmet Arif Altunkaynak
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
ماردين - AA
لە ئاكامى هێرشى تیرۆريستان بە هاوەن بۆ سەر شاروچكەى نوسەیبین-ى پارێزگاى ماردين، ژمارەيەكى زۆر لە خەڵكى سڤيل برينداربوون.
ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى، كە سوپای توركيا بۆ لە باربردنى هەوڵەكانى دروستكردنى رێڕەوى تیرۆر لە سنوورى باشوورى وڵات و بەرقەراركردنى ئاشتى و ئارامى لە ناوچەكەدا ئەنجامی دەدات، بەردەوامە.
لەناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى ڕێكخراوى تیرۆرى يەپەگە/پەكەكە-وە بە ھاوەن هێرش كرايە سەر خەڵكى سڤيل لە شارۆچکەی نوسەیبین-ى پارێزگاى ماردين.
لە و هێرشەدا كە ژمارەيكى زۆر خەڵكى سڤيل تێدا برينداربوون، تيمەكانى تەندروستى و فرياگوزارى تورکیا رەوانەى ناوچەكە كران.