توركيا

ئەردۆغان : "ئێستا ئێمە خۆمان کاری خۆمان دەکەین، ئیدی ھەنگاو بۆ دواوە نانێین"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە باکووری عێراق و سووریا ئەنجامیان دەدەین، مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتانە ناکاتە ئامانج".

Kaan Bozdoğan  | 11.10.2019 - نوێکردنەوە : 13.10.2019
ئەردۆغان : "ئێستا ئێمە خۆمان کاری خۆمان دەکەین، ئیدی ھەنگاو بۆ دواوە نانێین"

Turkey
ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە باکووری عێراق و سووریا ئەنجامیان دەدەین، مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتانە ناکاتە ئامانج".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەستپێکی سێیەمین کۆنفرانسی سەرۆکەکانی پەرلەمان لە ژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا" گوتارێکی لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە پێشکەش کرد.

ئەردۆغان رایگەیاند: "لە ئێستادا ئێمە خۆمان ناوکی خۆمان دەبڕین"، وەک ئاماژەیەک بۆ دوا بڕیاریان لەسەر لەناوبردنی تیرۆر بەدەستی خۆیان. گوتیشی:
"لە بری ئەوەی چاوەڕێی تیرۆریستان بکەین بێنە سەرمان ئێمە بڕیاری ئەوەمان داوە بچین لەسەرچاوەکەیەوە وشکی بکەین. ستراتیژیمان لەسەر ئەوە پەرەپێداوە کە بچین بۆ دەرەوەی سنوورەکانمان و بنکە و حەشارگەی تیرۆریستان خاپوور بکەین. تورکیا رێز لە سەروەری سەر خاک و دەسەڵاتی وڵاتانی دراوسێ و گشت وڵاتانی دیکە دەگرێت بەڵام بە مەرجێک، ئەویش ئەوەیە لەو وڵاتانەوە ھیچ چالاکییەکی دوژمناتنە بۆ سەر وڵاتمان بەڕێوەنەچێت."

سەرکۆمار ئەردۆغان، لە گوتارەکەیدا بەم شێوەیە باسی دۆخەکەی کرد: "ھەر وڵاتێک لە ناو سنووری خۆیدا ڕەچاوی ئەم ھەستیارییەی ئێمەی کرد و ڕێگەچارەی پێویستی بەرپاکرد و ڕێگەی نەدا تیرۆریستان چالاکی ئەنجامبدەن ئەوە دۆستێکی بە نرخی ئێمەن". بەردەوام بوو لە گوتارەکەیدا:

"بەڵام ئەگەر لە ناوخاکی وڵاتەکەیان ڕێگەیان لە چالاکی تیرۆریستان نەگرت، ئەوە با دڵگران نەبن خۆیان دەرگا بۆ وڵاتەکەمان و ھەر وڵاتێکی دیکە بێت دەکەنەوە. دەمەوێ روونی بکەمەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیمان بۆ سەر باکووری عێراق و سووریا بە ھیچ شێوەیەک یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئەم وڵاتانە ناکاتە ئامانج. تاقە ئامانجمان، لە ناوبردن و رێگەکرتنە لەو تیرۆریستانەی کە دەستیان بە خوێنی ھاووڵاتیانمان سووربووە بۆ ئەوەی ھێرش نەکەنە سەر وڵاتەکەمان. ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-ش بۆ ھەمان مەبەستە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''وەک خۆرئاوای فورات، خۆرھەڵاتیشی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان پاک دەکەینەوە، بەوەش ھەم ئاسایشی سنوورەکانمان دەستەبەر دەکەین، ھەم دەستەبەری گەڕانەوەی سوورییەکانی وڵاتەکەمان دەکەین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. چاوەڕێی پشتگیری دۆستەکانمان دەکەین بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە چارەنووس سازە بۆ وڵاتەکەمان و خەڵکی سووریا".

ئەردۆغان، درێژەی بە گوتارەکەی دا و گوتی: " ئەگەر ئاسایش نەبێت ئاشتیش نابێت، ئاشتیش نەبێت گەشەپێدان نابێت. بە بێ گەشەپێدانیش ئارامی و خۆشگوزەرانیش نایەتە دی، ئارامی و خۆشگوزەرانیش نەبێت ئەوە کۆمەڵگە بە متمانەوە سەیری داھاتووی ناکات. بۆ ھەموو کەسێک ئەمە شێوازی سەقامگیرییە. ئەگەر ئێمە پەیوەندی نێوخۆییمان چەندە بە توندی وەرگرت دەتوانین ئەوەندە بەردوام بەم شێوازە بدەین. ئەمڕۆ ئێمە دەبینین کە پرۆسەیەکی دووبارە بنیاتنانەوەیەکی جیھانی ھەیە. لە گۆڕینی نموونەکانی خۆپاراستن تاکو جەنگە ئابوورییەکان. ئەم ماوەیەی کە زۆر شیکردنەوەی بۆ دەکرێت. بۆ ئێمە لەگەڵ ھێنانی ھەڕەشەی تازە، ھەلی تازەش لە خۆ دەگرێت. ئەوەی لەسەرمانە بکەوینە پێش ھەڕەشەکان و پێکەوە ھەلەکان بقۆزینەوە. ئەگەر ھاتوو ئێمە ژیریمان نەنواند و لەبری ئەوەی خەریکی کێشە ھاوبەشەکانمان بین بەبردەوان خەریکی یەکدی بین ئەوە دووبارە بوونەوەی مێژوو دوور نییە".

سەرکۆمار ئەردۆغان، سەبارەت بەوەی کە دەبێت کێشەکانی سەدەی ڕابردوو ببێت بە وانەیەک بۆ ھەموو کەسێک گوتی: "ئێمە ھەرچەندە ھەمەجۆری لە کەناڵەکانی ھەماھەنگی بکەین لە ناوچەکەدا و بە شێوازێکی کاریگەر کار بکەین ئەوەندە بە خێرایی دەگەین ئامانجەکانمان. لەبەر ئەم ھۆیە دەبێت ھەڵوێستێکی جێگیرمان ھەبێت لەسەر بابەتی تیرۆر و ناچاربین ئەو ھەڵوێستە بھێنینە دی". 

ئەردۆغان، ھیوای خواست کە دەستپێکردنی ئەم کۆبونەوانە لەم کاتە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی.



- "جەنگمان لەگەڵ کورد نییە، لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''لە ئێستادا ئەوانەی لە سووریادان لە پاڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانی کە لە دووری ١٠ ھەزار کم لە سووریاوە ھاتوونەتە ئەو وڵاتە شتێک پشتگوێ دەخەن. ئەویش چییە، ئەوەیە کە ئێمە دەیان جار باسمان کرد کە پەیەدە، یەپەگە، داعش ھەر یەکێکیان رێکخراوی تیرۆریستین. بە داخەوە خۆرئاوا بە پەکەکە دەڵێت رێکخراوی تیرۆریستی، بەڵام باڵەکانی کە پەیەدە و یەپەگەن بە رێکخراوی تیرۆریستیی ناناسن''.

ئەردۆغان، لەسەر ئەم باسە بەردەوام بوو و گوتی: "ئەوان ئەو ھەموو بەڵگانەیان قبوڵ نییە کە پێمانداون. ئێمە ھاوشانی ئەمانە خەبات دەکەین. باشە ڕۆژئاوا و ئەورووپا چی دەڵێن؟ بەبەردەوامی " ئێوە کورد دەکوژن". کوردەکان برای ئێمەن، ئەم خەباتەی ئێمە لە دژی کوردەکان نییە، بەڵکو لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە. پەیەدە،پەکەکە و داعش ھەموویان یەکەو ڕێکخراوێکی تیرۆریستین. ھەموو بەڵگەکان لە بن دەستمانن". 

سەرکۆماری تورکیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان بۆ ئەوەی مافی ھەموو لایەک بپارێزن دەچنە سووریا-وە نەک بۆ پارچەکردنی و گوتی: "بەڵام ئێستا ھێزە ھاوپەیمانییەکان دەردێکی لەو شێوەیەی نییە. ئەوانە دیکە دەردی لەو شێوەیەیان نییە. بەڵام ئێمە ئەو دەردەمان ھەیە، چونکە ئێمە بەبەردەوامی لەوێوە ھەڕشەمان لێدەکرێت". 

ئەردۆغان، ئەوەی بەبیرھێنایە کەوا تورکیا ٩١١ کلم سنووری لەگەڵ سووریا-دا ھەیە و جگە لە عێراق ئەو وڵاتانە کەسیان سنووریان نییە لەگەڵ سووریا.



- "ئیتر بریاری گەڕانەوە نادەین"

سەرکۆمار، ئەردۆغان، سەرنجی ئامادەبووانی بۆسەر گیان لەدەستدانی منداڵە سوورییەکە ڕاکێشا و بەم شێوەیە بەردەوامبوو:

"لەگەڵ ئەمەشدا نزیکەی دە ھاووڵاتیمان گیانیان لەدەستدا. پێشتریش ھەزارەھا ھاووڵاتیمان کوژران. ئێمە تاکو کەی چاوەڕێی ئەمە بکەین؟ ناتوانین چاوەڕوان بین. ئێمە وەکو تورکیا ٩١١ کلم سنوورمان لەگەڵ سووریا-دا ھەیە و تەنانەت رژێمی ئەو وڵاتەش ڕەزامەندی نیشان نەدا لەسەر ھەنگاوەمانی لە دژی پەیەدە\پەکەکە. مەحاڵە ڕابوەستین. کێ چی دەڵێت با بڵێت، ڕاناوەستین. تاکو ئێستا لە لای چەپ و لای ڕاستەوە ھەڕەشەمان لێدەکرێت. دەڵێن ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕابگرن. من بە بەڕێز ترەمپ و بە ئەوانی دیکەشم گوت. ئەگەر دەتوانن ڕایانگرن فەرموون، بەڵام نەتانتوانی ڕایانگرن. ئێستا ئێمە خۆمان ناوکی خۆمان دەبڕین، ئیتر ھەنگاوی بەرەو پاش نانەین".  

سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرجەم تیرۆریستەکانی ئەو ناوچەیە وەک ترەمپ گوتویەتی بە قوڵایی ٣٢ کلم تاکو باشوور رووبەڕوویان دەبنەوە.

ئەردۆغان، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی:

"دەبێت ئەم ناوچەیە جێبھێڵن. لەبەر ئەوەی ئێمە ئەم ناوچەیەمان بە ناوچەیەکی ئارام ڕاگەیاندووە. بۆ کێ؟ بۆ نزیکەی چوار ملیۆن پەنابەر. ئێستا لە ناو ئەم پەنابەرانە کورد ھەیە؟ بەڵێ کورد ھەیە و عەرەبیش ھەیە. ئێمە مافی ئەمانە دەپارێزین. باشە من پرسیارێک دەپرسم: کام لەم وڵاتانە چەند سووریان وەرگرتوە و چۆن ئاگایان لێدەبێت؟ ئێمە ئاگامان لێیانە. بچووکترین ھاوکارییان ناکەن. بەڵام کە کاتی قسەکردن ھات قسە دەکەن. بەم شێوازە کاتی ئەوە ھاتووە کەخۆمان چارەسەری خۆمان بکەین. بە سووربوون لەسەر ھەڵوێستەکانمان بەردەوام دەبین.

سەرکۆمار ئەردۆغان، خۆشەویستی و ئاشتی و ڕچزی بۆ ئامادەبەوان نیشاندا و داوایکرد ڕێز و سڵاوی بگەیننەوە نیشتمان و نەتەوەکانیان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın