Salih Bilici,Mazın Asad
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند: "لە ھەتای و کلیس مووشەک دەکەوێتە خوارەوە و بۆمبەکان ئاراستە دەکرێت و بەردەوام گێچەڵی دەکرێت، ئێستا ئێمە چی دەکەین، ئایا چاو پۆشی لەمە دەکەین؟ بێگومان نایکەین (چاوپۆشی ناکەین)".
یڵدرم لە بەرنامەی"گفتوگۆکانی بەیئۆغڵو" لە شاری ئیستانبوڵ، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: " گوتیان 'لە سنوورەکانی باشووری سووریا سوپایەکی ٣٠ ھەزار کەسی دادەمەزرێنین'. ئەمە بە واتای چی دێت؟ سنوورەکانی باشووری تورکیا، سنوورەکانی ناتۆیە. من تێناگەم لەوەی کە دەڵێن وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ لە سنوورەکانی ناتۆ ھەڕەشە دەبینین و دواتر روونکردنەوەی دامەزراندنی سوپایەک دەدات. ئەمە دوژمنایەتییەکی روونە. تورکیا رێگە بەم کارە ناڕەوایە نادات جا لە پشتی ھەر کێیەک، ھەر ھێزێک و ھەر ناوێک ھەبێت. تورکیا رێگە بەمە نادات".
بینالی یڵدرم کاردانەوەی بەرامبەر بە ھاوکارییە سەربازییەکانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە نیشان دا و گوتی: "وڵاتێکی گەورەی وەک ئەمریکا کە ھێندە سوپا و ھێندە دەرفەتی ھەیە، ئایا ناچاری چوار پێنج دانە تاوانبار و رێکخراوی تیرۆریستی ناپاکە؟ ئەمریکا دونیا ھەڵدەگرێت، کەچی شتێک لە ئارادا نییە لە عێراق و سووریا قسە زۆرە و جێبەجێکردنی لاوازە، بەڵام ئێمە دەیکەین و نموونەشی دیارە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە دوو ھەزار کلیۆمەتر چوارگۆشەدا، سەختترین بەرەنگاریی دژی داعش، تورکیا دابووی ".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "بە پارەی خۆمان چەک و پێداویستی سەربازییمان دەوێت، کەچی ناتوانین بیکڕین، ئێستا تورکیا چی بکات؟ چی بکەین بڵێین 'سەلامەت بین'؟"