Mazın Asad
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە دوو ھەزار کلیۆمەتر چوارگۆشەدا، سەختترین بەرەنگاریی دژی داعش، تورکیا دابووی ".
یڵدرم: "لە ھەتای و کلیس مووشەک دەکەوێتە خوارەوە و بۆمبەکان ئاراستە دەکرێت و بەردەوام گێچەڵی دەکرێت، ئێستا ئێمە چی دەکەین، ئایا چاوپۆشی لەمە دەکەین؟ بێگومان نایکەین (چاوپۆشی ناکەین)".
یڵدرم: "ئەمریکا دونیا ھەڵدەگرێت، کەچی شتێک لە ئارادا نییە لە عێراق و سووریا قسە زۆرە و جێبەجێکردنی لاوازە، بەڵام ئێمە دەیکەین و نموونەشی دیارە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "وڵاتێکی گەورەی وەک ئەمریکا کە ھێندە سوپا و ھێندە دەرفەتی ھەیە، ئایا ناچاری چوار پێنج دانە تاوانبار و رێکخراوی تیرۆریستی ناپاکە؟"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "گوتیان 'لە سنوورەکانی باشووری سووریا سوپایەکی ٣٠ ھەزار کەسی دادەمەزرێنین'. ئەمە بە واتای چی دێت؟ سنوورەکانی باشووری تورکیا، سنوورەکانی ناتۆیە. من تێناگەم لەوەی کە دەڵێن وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ لە سنوورەکانی ناتۆ ھەڕەشە دەبینین و دواتر روونکردنەوەی دامەزراندنی سوپایەک دەدات. ئەمە دوژمنایەتییەکی روونە. تورکیا رێگە بەم کارە ناڕەوایە نادات جا لە پشتی ھەر کێیەک، ھەر ھێزێک و ھەر ناوێک ھەبێت. تورکیا رێگە بەمە نادات".