Abdullah Shukur
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
ھەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا، ئیبراھیم برۆ گوتی: "رۆیشتنی پێشمەرگەی رۆژ بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا بۆ رۆژئاوا مافێکی رەوایە. ئەم ھێزە بەمەبەستی جێگیرکردنی لە سنووری سووریا و عێراق جوڵەی پێکرابوو، بەڵام پەکەکە ھەوڵی دا رێگری لەمە بکات. پێویستە ھەموو کەسێک زۆر باش بزانێت. ئەم ھێزە لە ماوەیەکی کەمدا دەگەڕێتەوە شوێنەکەی خۆی".
برۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باسی ئەوەیان کردووە کە ھێزێکی ئالتەرناتیڤ بە پەیەدە لە ناوچەکەدا ئامادەیە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا، ئیبراھیم برۆ راشیگەیاند کە ئەوان باسی ئەوەیان بۆ بەرپرسان کردووە کە لە ئەگەری چوونی پێشمەرگەکانی رۆژ (پێشمەرگەکانی سووریا) بۆ رۆژئاوا چۆن ھاوسەنگییەکان لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت.
"شەر و پێکدادانەکانی شەنگاڵ"
برۆ لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی پێشمەرگەکانی رۆژ و چەکدارەکانی خۆجێی سەر بە پەکەکە گوتی: " رۆیشتنی پێشمەرگەی رۆژ بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا بۆ رۆژئاوا مافێکی رەوایە. ئەم ھێزە بەمەبەستی جێگیرکردنی لە سنووری سووریا و عێراق جوڵەی پێکرابوو، بەڵام پەکەکە ھەوڵی دا رێگری لەمە بکات. پێویستە ھەموو کەسێک زۆر باش بزانێت. ئەم ھێزە لە ماوەیەکی کەمدا دەگەڕێتەوە شوێنەکەی خۆی".