كێ به‌رپرسه له كوژرانی خۆپیشانده‌ران له عێراق؟
- له كاتێكدا له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا له عێراق 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه گرووپه نزیكه‌كان له ئێران به‌رپرسیارن له كوژرانی خۆپیشانده‌ران كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
Baghdad
به‌غدا - AA
له كاتێكدا له عێراق پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا كێن ئه‌وانه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كوژن بووه‌ته رۆژه‌ڤی گشتیی وڵات كه ته‌نها له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا 10 كه‌س كوژراون، باس له‌وه ده‌كرێت له پاڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا كه گولـله‌ی راسته‌قینه به‌كارده‌هێنن گرووپه نزیكه‌كان له ئێران رۆڵیان هه‌یه له كوشتاره‌كاندا.
دوێنێ ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، عه‌لی به‌یاتی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا له 48 كاتژمێری رابردوودا، 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران، ناو به‌ناو ده‌ستوه‌ردان له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ده‌كه‌ن كه له به‌غدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق درێژه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه گرووپه‌كانی میلیشیای شیعه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشندانه‌كان كه دژبه ئێران-یشن ده‌یان خۆپیشانده‌ریان رفاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پۆلیس له وه‌زاره‌تی ناوخۆ عێراق، حەیدەر یوسف ناسراوبە "ئه‌بو زرغام متوری" كه له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی رێكخراوی به‌دره و به‌نزیكی له ئێران ناسراوه، فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی له‌و خۆپیشانده‌رانه ده‌ركردبوو كه پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئۆتۆبانی محه‌مه‌د قاسم و دووڕیانی گه‌یلانی-یان به رووی هاتوچۆدا داخست.
حەیدەر یوسف ناسراوبە "ئه‌بو زرغام متوری" وێنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رێبه‌ری رێكخراوی به‌در، هادی عامری و جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عی، ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس و جه‌نه‌راڵی ئێرانی، قاسم سوله‌یمانی هه‌یه كه هه‌ردووكیان له هێرشێكی ئه‌مریكادا كوژران.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن سه‌ربازانی عێراقییه‌وه ده‌بینرێت دژبه خۆپیشانده‌ران. له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشانداندا ناو به‌ناو ده‌نگی گولـله‌ی راسته‌قینه ده‌بیستریت. هه‌روه‌ها هه‌ندێک له رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كاندا كۆیانكردووه‌ته‌وه راپۆرتیان كردووه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گولـله‌ی راسته‌قینه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییەكاندا گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه كه له بیناكانی سه‌ربه پارته شیعه‌كانه‌وه له باشووری عێراق، چه‌ك دژبە خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه.
- مشتومڕی لایه‌نی سێیه‌م
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا له عێراق كه خۆپیشاندانه‌كان ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند، به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌ناسبه‌ده‌ستانه‌وه كوژران كه نه‌ده‌زانرا كێن و له كوێوه ته‌قه ده‌كه‌ن. حكوومه‌تیش روونكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراوی له‌و باره‌یه‌وه نه‌خسته‌ڕوو.
وه‌زیری به‌رگریی عێراق، نه‌جاح شه‌ممەری له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ناكوژرێن، به‌ڵكو له‌لایه‌ن لایه‌نی سێیه‌مه‌وه ده‌كوژرێن.
ئه‌و لێدوانه‌ی شه‌ممه‌ری بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ له وڵات‌دا و له‌سه‌ر ئه‌وه راوه‌ستان كه ئه‌و لایه‌نه ئێرانه.
- دانپێدانانی حكوومه‌ت له‌باره‌ی به‌كارهێنانی گولـله‌ی راسته‌قینه
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه تۆمه‌تباره به فه‌رماندان به به‌كارهێنانی توندوتیژی دژبه خۆپیشانده‌ران، داوایكردبوو به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان، نوری دلێمی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون دابمه‌زرێت. ئه‌و راپۆرته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ئاماده‌كرابوو بۆ رای گشتیی راگه‌یه‌ندرا.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌وه فه‌رمان نه‌كراوه به به‌كارهێنانی گولـله‌ی راسته‌قینه دژبه خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام دژبه خۆپیشانده‌ران هێزی توند به به‌كارهێنانی گولـله‌شه‌وه دژبه خۆپیشانده‌ران به‌كارهاتووه كه گیانله‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات تۆماری ده‌نگی هه‌ندێک به‌رپرس ده‌ستكه‌وتووه كه فه‌رمانی به‌كارهێنانی هێزیان داوه دژبه خۆپیشانده‌ران.
له یەی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه، به‌هۆكاری نه‌بوونی ژێرخان، بێكاری و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی عێراق، خۆپیشاندان دژبه حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی داتای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق كه له چواری كانوونی یه‌كه‌می 2019دا بڵاویكرده‌وه، لانیكه‌م 460 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون و 19 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن