Sarmand Hameed
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
کەرکووک - AA
بە ئامانجی راوەدوونانی شانە نووستووەکانی داعش لە شاری کەرکووک، هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنیکی سەربازیی فراونیان ئەنجامدا.
ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک، نەقیب حامد عوبێدی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی ئیتحادی و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە گوندەکانی سەر بە ناحییەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە (٥٥ کلم باشووری رۆژئاوای کەرکووک) ئەنجامدا.
حامد عوبێدی گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری لەبارەی بوونی چالاکی چەکدارانی داعش و بە پاڵپشتی فڕۆکەی جەنگی ئەنجامدراوە".
عوبێدی ئاشکرایشی کرد کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی.
لەمیانی چەند هەفتەی رابردوودا شاری کەرکووک ژمارەیەک هێرشی بەخۆیەوە بینی کە زۆربەیان لە لایەن چەکدارانی سەر بە داعش بۆ سەر ئامانجە سەربازیی و مەدەنییەکان ئەنجام دران.
رۆژی ١٩ی شوباتی رابردوو، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بۆسەیەکدا کە کاروانێکی حەشدی شەعبی لە قەزای حەویجە کردە ئامانج، ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.