Sarmand Hameed
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
دیالە
ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، نەقیب حەبیب شەمەری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە رێگەی سەرەکی شارەدێی سییدا(٣٠ کیلۆمەتر باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە) دەستڕێژی گولڵـەیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلێک کرد کە چوار کەسی تێدا بووە.
شەمەری گوتیشی: "بەهۆی هێرشەکەوە سێ کەس کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کوژران و کەسی چوارەمیش بەسەختی بریندار بووە".
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد لە دوای هێرشەکە هێزەکانی ئەمنی رێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کردەیە پشکنینیان لە ناوچەکانی نزیک رووداوەکە دەستپێکرد.