Sarmand Hameed
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
غەززە - AA
سەدان کەس لە کەرتی غەززە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ئەو دوو گەنجە فەڵەستینییەیان بەخاکسپارد کە لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلی لە رۆژهەڵاتی شاری خانیونس باشووری کەرتی غەززە کوژران.
بەپێی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، لە دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو، تەرمی دوو گەنجە کوژراوەکە لە شاری خانیونس بەخاکسپێردران.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە تیایدا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە کوژرانی دوو فەڵەستینی لە رۆژهەڵاتی شاری خانیونس باشووری کەرتی غەززە راگەیاندبوو.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە هۆکاری کوژرانی ئەو دوو فەڵەستینییەی ئاشکرا نەکردبوو، بەڵام "تۆڕی کان"ی ئیسرائیلی لە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی گواستبووەوە کە هێزەکانی جێگیرکراوە لە نزیک بەربەستی جیاکەرەوە لەگەڵ غەززە تەقەیان لە سێ کەس کردووە کە هەوڵیان داوە لە باکووری کەرەتی غەززەوە دزە بکەنە نێو ئیسرائیل و دەستبەجێ دوو لەو سێ کەسە کوژراون.