Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و نه‌خۆشخانه له پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا کە یەکێکە لە ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، ١٧ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ئیدلب ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم هێرشیان كردووەته سه‌ر هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی رام حەمدان و كڵێسای به‌نی ئی و شارۆچكه‌كانی بیننهش، ته‌فته‌ناز و ئاریها له پارێزگای ئیدلب.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری شارستانیش له ئیدلب ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی نور له ته‌فته‌ناز پێنج هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا كه سێیان منداڵن و نه‌خۆشخانه‌كه‌ش وێران بووه.
له ئاكامی هێرشه‌كاندا ١٣ هاووڵاتی سڤیل له ته‌فته‌ناز و دوو سڤیل له ئاریها و یه‌ك سڤیل له بیننهش و سڤیلێكی دیكه‌یش له رام حه‌مدان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بریندارانیش گوازراونه‌ته‌وه بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
له كاتێكدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كان و به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشكنین، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان به‌رزبێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی پێنجشه‌ممه له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له گوندی زهردهنه سەر بە پارێزگای ئیدلب، لانی كه‌م ٤٢ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.