Sefa Şahin,123
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له میانی جێبه‌جێكردنی رێککەوتنی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كرێت به كاره هاوبه‌شه‌كان.
به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان لە وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، عه‌قید نادیده شه‌بنه‌م ئاكتۆپ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یه‌وه رایگه‌یاند "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به ره‌چاوكردنی یه‌كڕیزی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ١٢٠ كاتژمێره‌كه رێككه‌وتنه ١٣ خاڵیه‌كه‌ی توركیا و ئه‌مریكا، ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ته‌واو بووه. به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه جگه له گۆڕه‌پانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌م قۆناغه‌دا پێویست به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه ناكات. له میانی جێبه‌جێكردنی رێککەوتنی نێوان سهركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كرێت به كاره هاوبه‌شه‌كان".
ئاكتۆپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌رگیز رێگه نادات به دروستكردنی رێڕه‌وی تیرۆر له باشووری سنووره‌كه‌ی و گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هاوكارێكی زۆر بوو له داماڵینی ناوچه‌كه له تیرۆر، كۆتاییهێنان به گوشار و سته‌می رێكخراوی تیرۆریستیی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوخۆی ناوچه‌كه. به له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، سەرەکیترین هۆكاری كۆچکردن كۆتایی پێ ده‌هێندرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له رۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ده‌ستیپێكردووه، دوو هه‌زار و 330 هاووڵاتییمان كه 130یان ژنن داواكاریان پێشكه‌ش كردووه بۆ سه‌ربازی خۆبه‌خش.