Mohamad Misto,Adham Kako,123
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی – AA
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی خێڵ و هۆزه‌كانی سووریا، مودار ئه‌سعه‌د رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئارامی و ئاشتی له ناوچه‌كه به‌دی ده‌هێنێت و ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ری كردوون بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
مودار ئه‌سعه‌د به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌مێژه گه‌لی سووریا ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئه‌نجام بدرێت و به هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه ئه‌و سڤیلانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه تیرۆریستان ده‌ریان كردوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له پێناو هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی و ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ده‌ستی پێكردووه.
موراد ئه‌سعه‌د جه‌ختی له پشتگیری خێڵ و هۆزه‌كانی سووریا كرده‌وه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و گوتی: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له دژی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز و بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌ستی پێكردووه. یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردوون كۆمه‌ڵكوژی له دژی هاووڵاتییانی سڤیلی پێكهاته جیاوازه‌كان ئه‌نجامداوه. بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ش هه‌زاران خێزانی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركردووە، به هۆی گوشار خستنه سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كردن دوو ملیۆن سڤیل ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون".
مودار ئه‌سعه‌د تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی خێڵ و هۆزه‌كان په‌یوه‌ندییان به خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه كردووه و زۆربه‌یان ئاماده‌ی كاركردنن له‌گه‌ڵیان و پێیان گوتوون كه گوشار بخه‌نه سه‌ر رێكخراوه‌كه و له ریزه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی خێڵ و هۆزه‌كانی سووریا، مودار ئه‌سعه‌د ره‌خنه‌ی له پشتیوانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی گرت بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داوای لێ‌كردن له بری پشتیوانی سه‌ربازی و لۆجیستیكی بۆ ئه‌و رێكخراوه خواردن و ده‌رمان بۆ ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه ره‌وانه بكه‌ن كه له ئیدلب، حه‌له‌ب و هێڵی سنووری له‌ژێر دره‌خته‌كانی زه‌یتون گیرساونه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی کە به ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی له باكووری سووریا له لایه‌ن سوپای توركیاوه دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش له نۆی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه.