Mehmet Akif Parlak
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
چئورفا - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا درووستبكرێت و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه، ده‌ستیپێكردووه، شه‌وی رابردوو تۆپخانه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی سه‌ر به تیرۆریستانیان له گرێپسی تۆپباران كرد.
سوپای توركیا ئاشكرای كرد كه حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش له ناوچه‌ی گرێسپی شه‌وی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپا و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوپای میللی سووریا كرایه ئامانج و له لایه‌ن تۆپخانه‌كان و تانكه‌كانی توركیاوه به خه‌ستی تۆپباران كراون.
سوپای توركیا راشیگه‌یاند كه له هه‌ندێك شوێنی ناوچه‌ی گرێسپی به‌ره‌و پێش چوون.
له به‌ره‌به‌یانییه‌وه بێده‌نگییه‌ك باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه و ده‌نگی شه‌ڕ و پێكدادان نابیسترێ.