Mücahit Türetken
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
پاتریاكی ئه‌رمه‌نییه‌كانی توركیا ئاشكرایكرد نزا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه ئامانجی كۆتاییهێنان به تیرۆر و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنوورهكانە، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و هه‌رچی زووه خۆشگوهرانی و ئاسایش ده‌سته‌به‌ر بكات.
هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی پاتریاكی ئه‌رمه‌نییه‌كان لە توركیا، ئهپیسكۆپۆس ساهاك ماشاڵیان به‌ناوی پاتریاكهوه روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا درووستبكرێت و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه، بڵاوكرده‌وه.
ئهپیسكۆپۆس ساهاك ماشاڵیان رایگه‌یاند: "نزا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه ئامانجی كۆتاییهێنان به تیرۆر و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنوورهكانە، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و هه‌رچی زووه خۆشگوهرانی و ئاسایش ده‌سته‌به‌ر بكات".
ماشاڵیان راشیگەیاند: "نزا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به ئامانجه ئاشتیخوازه‌كانی بگات".