وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا "په‌سه‌ند ناكات"
- وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا په‌یوه‌ست به سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی تێده‌گه‌ن به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریایان په‌سه‌ند نه‌كردووه.
Washington DC
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا په‌یوه‌ست به سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی تێده‌گه‌ن به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریایان په‌سه‌ند نه‌كردووه.
كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكدا كه میدیاكاران تیایدا به‌شداربوون، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی باكووری سووریا و ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی دا.
كاربه‌ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌كرد توركیا نیگه‌رانیی له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌كانی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا له په‌یوه‌ندییدان، و له‌و نیگه‌رانییانه‌ی توركیا تێده‌گه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا پێویستیان به هاوبه‌شێك هه‌یه له سووریا.
كاربه‌ده‌سته‌كه رایگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له‌وێ پێویستمان به هاوبه‌ش هه‌ن. ئه‌م هاوبه‌شه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن كه زۆرینه‌ی یه‌په‌گه كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا، پێكیده‌هێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م دۆخه به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه مه‌ترسیدارانه‌ی كه په‌كه‌كه ماوه‌ی ٣٥ ساڵه، دۆخێكی تاڵه و كێشه بۆ توركیا درووست ده‌كات. واته توركیا نیگه‌رانیی ره‌وای هه‌یه به‌ڵام ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه زیان به ئه‌ندامانی هه‌سه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه و زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناسه‌قامگیریی و نه‌بوونی ئاسایش له ناوچه‌كه ده‌خوڵقێنێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به دڵنیاییه‌وه په‌سه‌ند ناكه‌ین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌كرد ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه توركیای ئه‌ندامی ناتۆ سازیكردووه و به ئاماژه‌دان به گوته‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له حاڵه‌تی ده‌رچوونی توركیا له‌و ناوچانه‌ی دیارییكراون، بوونه هۆكاری گیانلەدەستدانی مەدەنی یان پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره به‌ره‌وڕووی سزای قورس ده‌بێته‌وه.
- ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له ناوچه‌كه
كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هێشتا ئه‌و گرتووخانانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشی تیادایه و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ئاسایشی ئه‌و گرتووخانانه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌مه بۆ سه‌رۆك تره‌مپ مایه‌ی نیگه‌رانییه. ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی خۆمان گه‌یاندووه‌ته توركه‌كان. به‌ڵێنیان له‌سه‌ر ئاستی باڵا پێداوین كه له حاڵه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره گرتووخانانه‌دا، به‌رپرسیارێتیی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ".
باسی له‌وه‌شكرد له قووڵایی ئه‌و٣٠ كیلۆمه‌تره‌ی كه توركیا چالاكی تیادا ئه‌نجامده‌دات ژماره‌یه‌ك له‌و گرتووخانانه‌ی كه چه‌كدارانی داعشی تێدا راگیراون بوونیان هه‌یه و له كۆی نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار چه‌كداری ده‌ستگیركراو له‌سه‌دا ١٥یان له‌و گرتووخانانه‌ن.
- كاركردنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر "نێوه‌ندگیریی"
هاوكات كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ژماره‌یه‌ك كاریان كردووه له‌پێناو راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا و نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆ سه‌ر توركیا و تره‌مپ له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی نێوه‌ندگیرییدایه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولادا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن