Mehmet Akif Parlak,123
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه له باكووری سووریا ده‌ستی پێكردووه، له سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆوە ئامانجه‌كانی تیرۆر له گرێ سپی تۆپباران ده‌كرێن.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له گونده‌واری قه‌زای ئاكچاکكاله سەر بە پارێزگای ئورفا كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر گرێ سپی، ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له گرێ سپی تۆپباران ده‌كرێن.
چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش له ناوجه‌رگه و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی گرێ سپی بۆ رێگه‌گرتن له تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و بۆردومانكردنی ئامانجه‌كان به فڕۆكه تایه و گازوایل ده‌سوتێنن.
بهمهۆیهیشهوه دووکەڵ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی تەنیوە.
له باشووری رۆژئاوای گرێ سپی-ش ناوبەناو ده‌نگی تەقە ده‌بیسترێت.