Levent Tok,Ömer Koparan,Burak Karacaoğlu,Adham Kako,Eşref Musa,Mohamad Misto
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2019
رهسولێن- AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا درووست بكرێت، گوندی ته‌ل حه‌له‌ف له خۆرئاوای رهسولێن (خۆرهه‌ڵاتی فورات) له تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككرایه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا درووستبكرێت و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه، كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریاوه له باكووری سووریا ئه‌نجامده‌درێت، درێژه‌ی هه‌یه.
گوندی ته‌ل حه‌له‌ف كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری سووریا - توركیا و له خۆئاوای شارۆچكه‌ی رهسولێنه، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له تیرۆریستان پاككرایه‌وه.
له گرێ سپی هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی یابسه، ته‌ل فه‌نده‌ر، موشێرفه، ده‌دات، بیراشك، حامیدییه، به‌رزان، جودێده و گساس ، له رهسولێن گونده‌كانی كیشتۆ و كیشتۆی خواروو، دوێنێ له تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككرابوویهوه.
به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی كه له رۆژی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له داگیركاریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رزگاركراون بۆ ١٢ گوند به‌رزبوویه‌وه.
سوپای نیشتمانیی سووریا له گونده‌كان رێكاری ئه‌منیی گرتووه‌ته به‌ر و كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجامده‌دات.