05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره/مۆسكۆ- AA
- توركیا و رووسیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌ربازییه‌كان، به‌درێژایی هێڵی پێكدادان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، له كاتژمێر ٠٠:٠١ی ٦ی ئاداری ٢٠٢٠ه‌وه بووه‌ستێنرێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات سازاون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له باكووری رێگای سه‌ره‌كیی M4 به قووڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر و له باشوورییه‌وه به قووڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر، رێڕه‌وێكی ئارام بنیاتبنرێت و له به‌شێك له رێگای سه‌ره‌كیی M4 ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامبدرێت.
له دوای گوته‌كانی هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سێرگی لاڤرۆڤ "پرۆتۆكۆڵی هاوپێچی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی په‌یوه‌ست به سه‌قامگیركردنی دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب"یان خوێنده‌وه.
به‌پێی پرۆتۆكۆڵه‌كه، توركیا و رووسیا وه‌ك گرهنتیكارانی ئاگربه‌ست له سووریا، به ئاماژه‌دان به یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی پێكهێنانی ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا له ٤ی ئایاری ٢٠١٧دا و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی په‌یوه‌ست به سه‌قامگیركردنی دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا، پابه‌ندیی به‌هێزی خۆیان به سه‌روه‌ریی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كێتیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا دووپاتكرده‌وه.
لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر سووربوونیان كردووه‌ته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شێوه‌كانی تیرۆر و له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌و گرووپانه‌ی كه وه‌ك تیرۆریست له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسێنراون و تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئامانج گرتنی سڤیله‌كان و ژێرخانی سڤیل نابه‌خشرێت.
هه‌روه‌ها توركیا و رووسیا باسیان له‌وه كردووه ناكۆكییه‌كانی سووریا ناتوانرێت چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی هه‌بێت و ناكۆكییه‌كه ته‌نها به پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی به رابه‌رایه‌تیی و میوانداریی سوورییه‌كان، به ئاسانكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆتایی پێده‌هێنرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لایه‌نه‌كان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر گرنگیی هه‌ریه‌ك له رێگرییكردن له خراپتربوونی قه‌یرانی مرۆیی، پاراستنی سڤیله‌كان، ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزگاریی و هاوكاریی مرۆیی بێ جیاوازیی و مه‌رجی پێشوه‌خت بۆ سه‌رجه‌م لێقه‌وماوه سوورییه‌كان، هه‌روه‌ها رێگرییكردن له ئاواره‌بوون له ناوخۆی وڵات، ئاسانكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزراو و خۆویستانه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ناوخۆی وڵات دهربهدهركراون بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ڕه‌تییان.
توركیا و رووسیا له پرۆتۆكۆڵه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتوون:
"سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌ربازییه‌كان، به‌درێژایی هێڵی پێكدادان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، له كاتژمێر ٠٠:٠١ی ٦ی ئاداری ٢٠٢٠ه‌وه راده‌گیرێن.
له باكووری رێگای سه‌ره‌كیی M4 به قووڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر و له باشوورییه‌وه به قووڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر، رێڕه‌وێكی ئارام بنیاتده‌نرێت. ورده‌كاریی بنه‌ما و شێوازه‌كانی كاركردنی رێڕه‌وه ئارامه‌كه، له‌ماوه‌ی ٧ رۆژدا له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی كۆماری توركیا و رووسیای فیدراڵ‌دا بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت.
ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی توركیا-رووسیا رۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠ به‌درێژایی ئه‌و به‌شه‌ی رێگای سه‌ره‌كیی M4 كه ده‌كه‌وێتە نێوان ترومبا (دوو كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای سه‌راقیب) و عەین حۆر، ده‌ستپێده‌كات.