05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2020
مۆسكۆ- AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دۆكیومێنتێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پرسی ئیدلب ئاماده‌كراوه، راشیگه‌یاند: "باوه‌ڕمان وایه دۆكیۆمێنته هاوبه‌شه‌كه ده‌بێته هۆی ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی ئیدلب و ده‌بێته هاوكار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌ره‌وپێشچوون له پرسی هاوكاریی مرۆیی".
ڤلادیمیر پوتین له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر له كۆشكی كرملین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا روونكردنه‌وه‌ی دا.
پوتین باسی له‌وه‌كرد له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مه سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیی نزیكی كهسییمان، ده‌رفه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه جۆراوجۆره‌كان له‌رێگه‌ی هاریكاریی دووقۆڵیی و دیارییكردنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شمان له‌باره‌ی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌هێنێته ئاراوه".
سه‌رۆكی رووسیا باسی لەوە کرد کە چالاكیی پێكهاته تیرۆریستییه‌كانی ئیدلب له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیله‌كان ئاگرباران ده‌كرێن. گرووپه رادیكاڵه‌كان به‌رده‌وام بوون له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی حمێمیم. رۆژی ١ی ئادار له‌رێگه‌ی سیستمی مووشه‌كییه‌وه هه‌وڵی هێرشێك درا. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ١٥ جار هێرشكراوەته سه‌ر بنكه‌ی حمێمیم".
ڤلادیمیر پوتین تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌وه داوه‌ته هاوبه‌شه توركه‌كانیان و رایگه‌یاند: "چه‌كداره‌كان به كرده‌یی توانییان پێكدادانی نوێ هه‌ڵبگیرسێنن. قوربانیی له‌نێو ریزی سه‌ربازه توركه‌كاندا هه‌بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ردۆغان و گه‌لی تورك به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازه‌كانیان ده‌كه‌م".
پوتین جارێكی دیكه تیشكی خسته‌سه‌ر نیازی خۆی بۆ درێژه‌دان به كاركردن له‌چوارچێوه‌ی رێکەوتنی ئاستانادا و گوتی: "لە هەر دۆخێكى هەستياردا هەموو كات بە گەڕانەوە بۆ رێككەوتننامەكان لە گفتوگۆكاندا سەركەوتووبووين، چارەسەرمان دەدۆزييەوە، ئەمڕۆش بە هەمان شێوەين".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه لایه‌نگری پارێزگارییكردن له سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا‌ن و رایگه‌یاند: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌مناكه‌ینه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه مكوڕین".
سه‌رۆكی رووسیا باسی له‌وه‌شكرد دۆكیومێنتێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی ئیدلب ئاماده‌كراوه و رایگه‌یاند: "دۆكیومێنتێكی هاوبه‌شمان ئاماده‌كردووه. باوه‌ڕمان وایه دۆكیۆمێنته هاوبه‌شه‌كه ده‌بێته هۆی ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی ئیدلب و ده‌بێته هاوكار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌ره‌وپێشچوون له پرسی هاوكاریی مرۆیی".