1 23,Mustafa M. M. Haboush
04 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2025
پەکین ــ AA
حکوومەتی چین ڕایگەیاند کە باجی گومرگی بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوانی ئەمریکادا، دەسەپێنن، ئەوەش لە وەڵامی ئەو باجەی کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە بەسەر بەرھەمەکانی چیندا سەپێندراوە.
لیژنەی پێناسەی گومرگی سەربە ئەنجوومەنی دەوڵەتی چین (حکوومی)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەڕێژەی ١٥ لە سەدا، باجی گومرگی بەسەر ھاوردەکردنی خەڵوز و غازی سروشتی لە ئەمریکا دەسەپێنن.
ڕاشیگەیاندووە کە بە ھەمان شێوەیە بەڕێژەی ١٠ لەسەدا، باجی گومرگی بەسەر ھاوردەکردنی نەوت، ئامێری کشتوکاڵیی، ئۆتۆمبێلی گەورە و بارھەڵگری بچووک لە ئەمریکا دەسەپێنن.
باسی لەوەش کردووە کە ئەو بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگەوە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ڕۆژی ١ی ئەم مانگە، کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە بەڕێژەی لە سەدا ٢٥ باجی گومرگییان بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوان لە مەکسیک و کەنەدا، ھەروەھا بەڕیژەی لە سەدا ١٠ بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە چین، سەپاندووە.