Mahmut Geldi,Hacer Başer,Zeynep Hilal Karyağdı Duran
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی رایگه‌یاند، توركیا به فره‌یی جۆره‌كانییه‌وه ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و ئه‌وان متمانه‌یان به ئابووری توركیا هه‌یه.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكهیاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه.
ئال سانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و قه‌ته‌ر هاوبه‌شێتی ستراتیجیی و ریزپه‌ڕه و په‌یوه‌ندییه‌كان له ته‌واوی بواره‌كاندا به‌ره‌وپێشتر ده‌چن و گوتی: "سبه‌ی به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حامد ئال سانی حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ستراتیجیی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، واژوو له‌سه‌ر ١٢ رێككه‌وتننامه‌ی دیكه بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به ئابووری توركیا گوتی: "توركیا به فره‌یی جۆره‌كانییه‌وه ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و ئێمه متمانه‌مان به ئابووری توركیا هه‌یه. قه‌ته‌ر له توركیا وه‌به‌رهێنانی مه‌زنی هه‌یه و ئه‌م پڕۆژانه‌یش به‌رهه‌می باشیان هه‌یه".