Zana Natık Kerem
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٢ ھەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی فرۆشرا، دوای ئەوەی دوێنێ بە ١٥٣ ھەزار دینار فرۆشرا.
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی عێراقدا رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ بەم شێوەیە بوو:
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٢ھەزار و ٥٠٠ دینار فرۆشرا.
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥١ ھەزار دینار کڕدرا.
دوێنێ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراقدا، گەیشتە ١٥٣ دینار.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمار کرد و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٦٠ ھەزار دینار، بەڵام دواتر بانکی ناوەندیی عێراق زنجیرەیەک رێوشوێنی بەئامانجی جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گرتەبەر.
بانکی ناوەندیی عێراق لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە هەزار ٤٥٠ دینار دیاریی کرد.