Firdevs Yüksel
30 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ- AA
نرخی بەرمیلێک خاوی برینت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٥٨ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت تا ٧٥ دۆلار و ٥١ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٧٤ دۆلار و ٢٨ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٣٤ی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٤٠ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برینت بە ٧٤ دۆلار و ٥٨ سەنت فرۆشرا.
هاوکات بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٣ دۆلار و ٤٤ سەنت فرۆشرا.
کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکان هەبووە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، هەشت ملیۆن و ١٥٣ هەزار بەرمیل کەمی کردووە لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا کە چوار ملیۆن و ٤٦٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە سبەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) لەگەڵ گرووپی وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابدا.
پێشتریش لە کۆبوونەوەی یەکی نیساندا، هەردوولا لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمووز رێککەوتبوون.
لە لایەکی دیکەشەوە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن و ئەمەش رێگرە لە هەڵکشانی زیاتری نرخەکان، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و ئەمەش وای کردووە گەشتوگوزار زیاد بکات و خواستیش لەسەر نەوت زیاتر ببێت.