Muhammet Kurşun
30 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
تاران- AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە تارانی پایتەخت، دەربارەی رێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵوێستی ئەمریکا لێدوانی دا.
حەسەن روحانی داوای لە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد بەخێرایی ریککەوتنی ئەتۆمی بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رایگەیاند "ئەگەر جۆ بایدن بە ئەندازەی گەردێک کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی بکات، ناپاکی لە دەنگی گەلەکەی خۆی کردووە، چونکە گەلی ئەمریکا لەسەر ئەم بنەمایە دەنگیان بە بایدن داوە و ئەویش بۆ هەڵگرتنی سزاکان و قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی رابردوو هاتووەتە سەر دەسەڵات، دواتریش چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە رێککەوتنی ئەتۆمی قبوڵە و دەیەوێت ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکە".
سەرکۆماری ئێران، باسی لەوەش کرد کە پێویستە ئەمریکا و ئێران هەنگاوی پێویست بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بگرنەبەر.
حەسەن روحانی، جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران لە هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و کۆکوژدا نییە و هەر بانگەشەیەکیش لەو بارەیەوەبێت بێبنەمایە.