Ebru Şengül Cevrioğlu
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٧٥ دۆلار و ٩٤ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٧٤ دۆلار و ٩١ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٢٠ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٧٢ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لە هەمان کاتیشدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٠ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا و گەشەی لاوازی ئابووری چین کە کەمتربوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.
ئەنستیتۆی زانیارییەکانی نەوتی ئەمریکا، ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی نزیکەی سێ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا کە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.
لە لایەکی دیکەشەوە مشتومڕەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەربارەی سنووردارکردنی قەرز، گوشاری خستووەتە سەر نرخەکان.
هەروەها وڵاتی چین کە گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری نەوتە لەسەر ئاستی جیهان، بەرهەمی پیشەسازی و گەشەی ئابووریی لە مانگی نیساندا لاوازتر لەوە بووە کە چاوەڕێ دەکرا.
لە لایەکی دیکەشەوە چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی G7ە کە بڕیارە لە رۆژانی ١٩-٢١ی ئەم مانگەدا ساز بکرێت، لەم کۆبوونەوەیەدا سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی وزەی رووسیا و سزا خستنە سەر کەرتی بازرگانیی وڵاتانی سێیەم، تاوتوێ دەکرێت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٧٢ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ١٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٤ دۆلار و نۆ سەنت بۆ ٧٣ دۆلار و ٨٧ سەنت بمێنێتەوە.