Ali Kemal Akan
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند: "خەمت نەبێت شارلی ئەبدۆ، گەلی تورکیا لە ٢٨ی ئایار بە جوانترین شێوە و بە دەنگێکی زوڵاڵ وەڵامت دەداتەوە".
ئیبراهیم کاڵن لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کاردانەوەی خۆی لە هەمبەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆی فەڕەنسی نیشان دا.
لە پەیامەکەی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هاتووە: "هاربوونی شارلی ئەبدۆ دەریدەخات کە چەندە لەسەر رێگای راستین. خەمت نەبێت شارلی ئەبدۆ، گەلی تورکیا لە ٢٨ی ئایار بە جوانترین شێوە و بە دەنگێکی زوڵاڵ وەڵامت دەداتەوە".