
Arbil
هەولێر - AA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی، سەرلەنوێ هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا، بوودجە ساڵی ٢٠٢٦ و هەروەها ئاستەنگەکان لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێگەی گەشەپێدانیان تاوتوێ کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، محەمەد شیاع سوودانی و مەسرور بارزانی بە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەردوو پێزانینیان هەبووە بۆ ڕۆڵی یەکتر لە ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت و بە دەستکەوتێکی گرنگیان ناوبردووە کە لە خزمەتی هەموو عێراقییەکاندا بێت و هەروەها هاتووە: "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە ئەم ڕێککەوتنە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز".
پرسی مووچەی فەرمانبەران و نەهێشتنی ئاستەنگەکان بەشێک بووە لە گفتوگۆی نێوان سوودانی و بارزانی و هەروەها هاتووە: "سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە بوودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٦، پێویستە هەرێمی کوردستان بەشە بوودجەی خۆی هەبێت".
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، "لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژی ڕێگەی گەشەپێدان کرا، کە بۆ ئەم مەبەستە، بەم زووانە لیژنەیەکی تایبەت لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە کە کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر گەشەپێدانی ئابووری لە هەموو عێراقدا دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن