Zana Natık Kerem
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
كورتهێنان لە بوودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی داهاتوو 32 ترلیۆن دینارە كە دەکاتە نزیكەی 26 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار سەرحان ئەحمەد ئاشکرایکرد كورتهێنان لە بوودجەی گشتیی ساڵی 2017ی عێراقدا 32 ترلیۆن دینارە كە دەکاتە نزیكەی 26 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
ئەحمەد سەرحان لەلێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2017، 102 ترلیۆن دینارە كە دەکاتە نزیكەی 85 ملیار دۆلار، داهاتەكانی نەوت و داهاتەکانی دیکە لە بوودجەدا بە 70 ترلیۆن دینار كە دەکاتە 58 ملیار دۆلار خەڵمێنراون".
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: "بڕی كورتهێنان لە بوودجەی گشتییدا بۆ ساڵی 2017، 32 تریلیۆن دینارە كە دەکاتە نزیكەی 26 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارو لە رێگەی وەرگرتنی قەرزی دەرەكییەوە لە سندووقی نێودەوڵەتی نەختینە، كورتهێنانەكە پڕدەكرێتەوە".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بوودجەدا بە 35 دۆلار خەمڵێنراوە و ئەم نرخەش لەئێستادا نرخێکی گونجاو و درووستە.
بەراورد بە ساڵی 2016، بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2017 کەمترە، چونكە بوودجەی گشتیی پارساڵ، بریتیی بوو لە 113 ترلیۆن دینار كە دەکاتە نزیكەی 94 ملیار دۆلار، كورتهێنانەكەشی 30 ترلیۆن دینار بوو کە بەرامبەر بە 25 ملیار دۆلارە.