İrem Demir
02 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ – AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا رایگەیاند کە لە میانی ساڵی رابردوودا، ١٣ ملیۆن و ٦٣٥ هەزار و ٢٢٩ کەس سەردانی مزگەوتی ئایاسۆفیایان کردووە.
عەلی یەرلیکایا لەبارەی ژمارەی ئەو سەردانیکەرانەی کە ساڵی رابردوو روویان لە مزگەوتی ئایاسۆفیا کردووە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، نووسیوویەتی: "مزگەوتی ئایاسۆفیا کە ئەسپاردەی فاتیح سوڵتان مەهمەت خانە، بیلبیلەی چاوی ئیستانبوڵە و بە واژووی مێژوویی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕووی پەرستشدا کرایەوە. لە ٢٠٢٢ پێشوازی کردووە لە ١٣ ملیۆن و ٦٣٥ هەزار و ٢٢٩ کەس".