Zana Natık Kerem
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
دەستەی گشتیی گومرکەکانی عێراق، کۆی گشتیی داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووکانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە لە ساڵی رابردوودا، داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووەکان، گەیشتووەتە تریلیۆنێک و یەک ملیار و ٤١٣ ملیۆن و ٨٥٩ ھەزار و ٨١٧ دینار.
دەستەی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆی گشتیی داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووکان لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بەروارد بە ساڵی ٢٠٢٠دا، بەڕێژەی ١٥ لەسەدا زیادی کردووە و ھاتووە: "داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووەکان لە ساڵی رابردوودا، گەیشتووەتە تریلیۆنێک و یەک ملیار و ٤١٣ ملیۆن و ٨٥٩ ھەزار و ٨١٧ دینار بووە".
بە پێی ئەو بڵاوکراوەیەی دەستەی گشتیی گومرکەکانی عێراق داهاتی گومرکی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٨٦٣ ملیار و ١٦١ ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار و ٥١٢ دینار بووە.