Ebru Şengül Cevrioğlu
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ٧٩ دۆلار و ٩٤ سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٥٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٠ دۆلار تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:١٧ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٠٨ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٩٤ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٦ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ وەزیرانی نەوت لە وڵاتانی (ئۆپیک +) بیست و چوارەمین کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و بڕیاریان دا، هەنگاو بە هەنگاو بەرهەمی رۆژانەی نەوت زیاد بکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.
لە لایەکی دیکەشەوە لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە، وێڕای زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، ئاسایی بوونەوەی رەوشی ئابووریی بەردەوامە و ئەمەش رێگرە لە دابەزینی نرخی نەوت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە بەراورد بە هەفتەی پێشتر نزیکەی شەش ملیۆن و ٤٣٢ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە وا پێشبینی دەکرا، یەدەگەکان نزیەکەی سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکەن.