17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌رچه‌ند رووسیا هه‌وڵی دا هێزه‌كانی له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی فورات جێگیر بكات، به‌ڵام رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رێگری له‌وه كرد.
كێبڕكێی ئه‌مریكا و رووسیا كه دوو له كاراكته‌ره گرنگه‌كانی جه‌نگی ناوخۆیین له سووریا، له سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانه.
هێزه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له به‌شێك له‌و بنكه و خاڵه سه‌ربازییانه جێگیربوون كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه چۆڵ كران. ئه‌مجاره رووسیا هه‌وڵی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی دا له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی ده‌كه‌ونه پارێزگای حه‌سه‌كه كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه باوه‌ڕپێكراوانه‌ی له ناوچه‌كه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، ئێواره‌ی دوێنێ كاروانێكی سه‌ربازانی رووسیا له بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر كه له نزیكه‌ی ٦٠ ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خاڵی سه‌ربازی به‌ره‌و ده‌وربه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتی رومه‌یلان كه بنكه سه‌ربازی ئاسمانی ئه‌مریكای لێیه، كه‌وته رێ. به‌ڵام یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ئه‌مریكا پشتگیری ده‌كات له سه‌ر رێگای شارۆچكه‌ی قامشلی رێگه‌یان به كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا گرت و نه‌یانهێشت بگه‌نه ناوچه‌كه.
له‌به‌رئه‌وه كاروانه‌كه رێگای خۆی گۆڕی و له بری چوونه ناحیه‌ی رومه‌یلان له قه‌زای مالیكییه، به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلی ئاراسته‌ی گۆڕی كه له ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددایه.