Murat Aslan
05 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ – AA
بەهۆی بەهێزبوونی ئەگەرەکان لەبارەی بەردەوامیی وەستاوی سیاسەتی دراوی هەڵۆی توند'ی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا، قەیرانی وزە لە ئەورووپا و بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەرخستەی دۆلار دوای ٢٠ ساڵ دیسانەوە گەیشتەوە سەرووی ئاستی ١١٠.
زیادبوونی مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە سەرتاسەری جیهان و سیاسەتی دراوی هەڵۆی توند'ی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە بەرژەوەندی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردایە لە بەرامبەر دراوەکانی دیکە.
لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەبارەی پێویستی بەردەوامیدان بە پاراستنی وەستاوی شاهین ئەگەری زیادبوونی سووی بۆ ٧٥ خاڵی بنەڕەتی لە بازاڕەکانی دراودا زیاد کردووە.
مەزەندەی ئەوە دەکرێت لە دانانی نرخ لە بازاڕەکانی دراودا، خاڵی بنەڕەتی سوو لە ٢١ی ئەیلوولدا لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لەسەدا ٥٦ و لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەورووپایشەوە لەسەدا ٦٧ زیاد بکرێت.
رۆژی هەینی وەزیرانی دارایی وڵاتانی ئەندام لە G7 رەزامەندیان دەربڕی لەبارەی پلانی جێبەجێکردنی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی رووسیا. لە دوای ئەم بڕیارە کۆمپانیای وزەی رووسیا (گازپرۆم) بۆ ماوەیەکی نادیار رەوانەکردنی گازی سروشتی لە هێڵی بۆڕی باکوورەوە راگرت.
بەهۆی ئەم پێشهاتانەوە دەرخستەی دۆلار گەیشتە ١١٠،٣ و بەم جۆرە بەرزترین ئاستی لە حوزەیرانی ٢٠٠٢ەوە تۆمار کرد لەئێستایشدا دەرخستەی دۆلار رێک لە خوار ئاستی ١١٠ جێگیر بووە.
لە بەرامبەر بەهای دۆلاردا، یورۆ لە میانی ٢٠ ساڵی رابردوودا، نزمترین ئاستی بەخۆیەوە بینیووە. بە جۆرێک ئاستی یورۆ ئەمڕۆ گەیشتووەتە ٠،٩٨٧ ئەمەیش نزمترین ئاستی بەهای یورۆیە بەرامبەر بە دۆلار کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ەوە تا ئێستا تۆمار کرابێت. لەئێستایشدا ئاستی یورۆ لە ٠،٩٩١٠دا جێگیر بووە.
هەروەها ئاستی پاوەندیش لە بەرامبەر دۆلاردا بووەتە ١،١٤٤٣ کە ئەمەیش نزمترین ئاستی پاوەندە بەرامبەر دۆلار لە ئاداری ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا تۆمار کرابێت.