Firdevs Yüksel
17 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٢ دۆلار و ٦٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٩٥ دۆلار و ١١ سەنت و رۆژەکەی بە ٩١ دۆلار و ٦٣ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١٠:٠٣، بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ١،١٦ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٩٢ دۆلار و ٦٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٥ دۆلار و ٥٩ سەنت فرۆشرا.
دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوە نیشتمانییەکانی وڵاتان، چاوەڕوانییەکان بۆ زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت و نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوت رۆڵی هەبوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەیشەوە بەردەوامی مشتومڕەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودیە لەبارەی بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵەس کە لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە پێک هاتووە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت.
لە کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس لە پێنجی تشرینی یەکەمدا، بڕیاردرا بۆ تشرینی یەکەم رۆژانە بەرهەمهێنان دوو ملیۆن بەرمیل کەم بکرێتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩٢ دۆلار و ٥٣ سەنت بۆ ٩٣ دۆلار و ٠٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٢ دۆلار و ٠١ سەنت بۆ ٩١ دۆلار و ٤٩ سەنت بمێنێتەوە.