Mustafa Deveci
17 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ - AA
بەهۆی هێرشی هێزەکانی رووسیا بۆسەر کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا لە کاتەکانی بەیانی زوودا، دوو تەقینەوە لە شارەکەدا روویاندا.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڤیتالی کلیچکۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەی سەچەنسکی، دوو تەقینەوە روویانداوە.

سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی ناوچەی کیێڤ، ئۆلێسکی کولیبا داوای لە دانیشتوانی کیێڤ کرد ئاگاداری زەنگەکانی ئاگادارکردنەوەی ئاسمانی بن.
هێشتا روونکردنەوە نەدراوە لەبارەی ئەوەی هێرشەکان لە رێگەی چییەوە ئەنجامدراون و زیانی گیانییان هەبووە یان نا.

لەلایەکی دیکەوە، دەنگی زەنگی یەکێک لە ئاگادارکردنەوەکان لە کامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو دەنگی دایەوە.
هێزەکانی رووسیا لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردە سەر کیێڤ.
