Dildar Baykan Atalay
17 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
فێستیڤاڵی نەریتی تورک کە لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەچوو و هەزاران هاووڵاتی تورک و بیانی بەشدارییان تێدا کرد، بووە جێی سەرنجێکی زۆر.
فێستیڤاڵەکە کە ساڵانە لەلایەن رێکخراوی تورکیا-ئەمریکا لە واشنتۆن ساز دەکرێت، ئەمساڵ لە شەقامی فراوانی پێنسلڤانیا لە بەردەم بینای کۆنگرێس بەڕێوەچوو.
ئەو شوێنەی فێستیڤاڵەکەی لێ بەڕێوەدەچێت زۆرێک لە مۆزەخانەکانی واشنتۆنی لێیە و لە فێستیڤاڵەکەشدا، جۆرەها کولتوور و خواردنی تورکی ناسێندرا.
نمایشی گرووپی سەما کە لە تورکیاوە هاتبوو و ئەندامەکانی جلوبەرگی نەریتییان پۆشی بوو لەگەڵ تیمی فۆلکلۆر لە فێستیڤاڵەکەدا، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا.
لە کاتێکدا ئەو بەرهەمانەی لە فێستیڤاڵەکەدا، نمایش کران کە رەنگدانەوەی کولتووری عوسمانی-تورکی بوو بووە جێی سەرنجی بەشداربووان، کارە دەستییەکان، فەرشی تورکی و جلوبەرگی نەریتی عوسمانی بە تایبەتی لەلایەن سەردانکەرانی چین-ییەوە بووە مایەی سەرنج.