Firdevs Yüksel
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٣٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٧٩ دۆلار و ٧٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ٣٢ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٠ەوە بەراورد بە نرخی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،٠٧ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٥ دۆلار و ٣٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧١ دۆلار و ٦٦ سەنت فرۆشرا.
پێشبینی دابەزینی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، کاریگەر بوو لە سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
پەیمانگای نەوتی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە پێشبینی کردبوو، یەدەگەکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، نزیکەی سێ ملیۆن و ٩٣٩ هەزار بەرمیل زیاد بکات، ئەوە لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بەو ئاراستەیە بوو کە یەک ملیۆن بەرمیل کەم بکات.
پێشبینی دابەزینی یەدەگەکان، بووەهۆی ئەوەی خواست لەسەر نەوت بەرزببێتەوە،
ئەمڕۆ فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، داتا فەرمییەکانی لەبارەی سەکۆکانی نەوت رادەگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە، پێش بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە بارەی سیاسەتی دراوەوە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە کەرتی بانکیی بەردەوام کاریگەر لە نرخەکان دەکات با ئاراستەی دابەزینی.
ئاماژە بەوە دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٤٣ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٦٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٢١ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٩٩ سەنت بمێنێتەوە.