Göksel Yıldırım
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ئەنقەرە ــ AA
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە بازاڕەکانی تورکیادا لە مانگی نیساندا، بەڕێژەی لەسەدا ٢،٣٩ لەسەر ئاستی مانگانە و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەران لەسەدا ٠،٨١ بەرزبووەتەوە.
رێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی ساڵانە لە نیشاندەری نرخی بەکاربەر لەسەر ئاستی ساڵ لە مانگی نیساندا، بە لەسەدا ٤٣،٦٨ نزمترین ئاست لە میانی ١٦ مانگی رابردوو و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەران بە لەسەدا ٥٢،١١ لە میانی ١٨ مانگدا، نزمترین ئاستیان تۆمار کردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا بڵاوی کردەوە کە لە میانی مانگی رابردوودا، بە رەچاوکردنی نرخەکان لە ١٢ مانگدا نیشاندەری نرخی بەکاربەر لەسەدا ٦٧،٢ و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیش لە ناوخۆ لەسەدا ١٠٥،٥ زیادی کردووە.
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە بازاڕەکانی تورکیادا لە مانگی نیساندا، بەڕێژەی لەسەدا ٢،٣٩ لەسەر ئاستی مانگانە و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەران لەسەدا ٠،٨١ بەرزبووەتەوە.
نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە مانگی نیسان بە بەراورد بە کانوونی یەکەمی رابردوو لە سەدا ١٥،٢١ و نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیش لەسەدا ٧،١١ زیادی کردووە.
رێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی ساڵانە لە نیشاندەری نرخی بەکاربەر بووەتە لەسەدا ٤٣،٦٨ و لە نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیشدا بووەتە لەسەدا ٥٢،١١.
بەم جۆرە رێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە لە نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە میانی ١٦ مانگی رابردوو و لە نیشاندەری نرخی بەرھەمھێنەرانیش لە میانی ١٨ مانگی رابردوودا، دابەزیووە بۆ نزمترین ئاست.