Sayim Harmancı,Ulaş Güven
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
هه‌كاری – AA
پارێزگار و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌كاری، ئیدریس ئاكبییك رایگه‌یاند كه خاوه‌نكارانی ئێران و عێراق ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه پیشه‌سازییه‌دا بكه‌ن كه له قه‌زای یوكسه‌كۆڤا دروست ده‌كرێت.
كاره سهرهتایییهكان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٤٥ دۆنم له ناحیه‌ی بویوكچیفتچیلیك سەربە قه‌زای یوكسه‌كۆڤا ده‌ستی پێ كردووه.
پارێزگار و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌كاری، ئیدریس ئاكبییك به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كاره‌كان ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و زانیاری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرت.
ئیدریس ئاكبییك رایگه‌یاند كه خاوه‌نكارانی ئێران و عێراق ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه پیشه‌سازییه‌دا بكه‌ن كه له قه‌زای یوكسه‌كۆڤا دروست ده‌كرێت.