Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
بەغدا ــ AA
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند کە پێشبینی دەکەن لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا، نرخی نەوت بەرزببێتەوە و یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار.
ئێسحان عەبدولجەبار لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمی رەتیکردووەتەوە کە عێراق داوای کردبێت لە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان ببەخشرێت و گوتی:
"رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان کە لەلایەن ئۆپێک پڵەس-ەوە پەسەندکراوە، ئامانج لێی گەڕانەوەی سەقامگیری و ھاوسەنگییە لە بازاڕەکانی نەوتدا".
راشیگەیاندووە کە ئەندامانی ئۆپێک پڵەس پابەندن بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و ئەمەیش وا دەکات کە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بەرزببێتەوە و گوتی:
"پێشبینی دەکەین لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار ".
لە سەرەتای نیسانی رابردوودا، ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە نۆ ملیۆن و حەوت ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا رێککەوتوون.
لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرھەمھێنانیان حەوت ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم کردەوە و لە سەرەتای ساڵی داھاتوویش بۆ پێنج ملیۆن و حەوت ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە کە تا نیسانی ٢٠٢٠ بەردەم دەبێت.
عێراق لە دوای سعوودیە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاوە لە رێکخراوی ئۆپیک بەجۆرێک لە دۆخی ئاساییدا تێکڕای رۆژانە چوار ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و لە لەسەدا ٩٠ی داھاتەکانی پشت بە داھاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.