Aziz Ahmadi
25 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2024
یەمەن ــ AA
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی حووسییەکان، محەمەد عەلی حووسی داوای کرد کە ھەناردەکردنی نەوت، لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا نۆ نیوەی ئێستا کەم بکرێتەوە.
محەمەد عەلی حووسی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان ڕایگەیاند: "کارتێکی زۆر لە دەستی وڵاتانی عەرەبییدا ھەیە بۆ وەستاندنی شەڕی سەر غەززە".
گوتیشی: "داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەین، ھەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا نۆ نیوەی ئێستا کەم بکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ھەنگاوە، ڕەنگدانەوەی لەسەر وەستاندنی شەڕی سەر غەززە دەبێت کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە.
ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا، ١٣ وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگیان لەسەر پڕۆژە بڕیارێکی جەزائیر لەبارەی ئاگربەستی بەپەلەی مرۆیی لە غەززەدا، بەڵام ئەمریکا دەسەڵاتی ڤیتۆی دژبە پڕۆژە بڕیارەکە بەکارھێنا و بەریتانیاش دەنگی پێ نەدا.