Sibel Morrow
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٢ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٢ دۆلار و ٣٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٣ دۆلار و ٥٩ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:١٣ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٣١ دابەزیوە و به ٧٢ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧٠ دۆلار و ٥٣ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنیی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت دروست کردووە، هەروەها دوای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم لە مانگی ئابەوە نیگەرانیی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.
سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لە ئەورووپا و ئاسیادا، بووەتە هۆی گرتنەبەری رێکاری نوێ لە زۆرێک لە وڵاتاندا، ئەوەیش ئومێدەکانی بۆ هەستانەوەی تەواوەتی ئابووریی کەمکردووەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە بە ئاراستەی دابەزینی.
لە لایەکی دیکەوە، گرووپی ئۆپیک پڵاس کە پێکهاتووە لە ئۆپیک و ژمارەیەک وڵاتی بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئۆپیک، بڕیاریدا لە ئاب-کانوونی یەکەمدا هەموو مانگێک رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت بۆ ٧٣ دۆلار و ٧١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٢ دۆلار و ٣٧ سه‌نت بۆ ٧١ دۆلار و ٩١ سه‌نت بمێنێته‌وه.