Halime Afra Aksoy
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
غه‌ززه- AA
كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانی مانگی سووری توركی دوای تێپه‌ڕینی له ده‌روازه‌ی سنووریی ره‌فه‌ح، گه‌یشته غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو.
پاش ئه‌وه‌ی له ده‌روازه‌ی وشكانیی ره‌فه‌ح نێوان میسر و غه‌ززه تێپه‌ڕی، كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانی مانگی سووری توركی كه له ١٠ بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، راده‌ستی مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین كرا.
له‌نێو هاوكارییه مرۆییه‌كاندا، سه‌به‌ته‌ی خۆراك، پێداویستیی پزیشكیی، كه‌لوپه‌لی پاككردنه‌وه و جلوبه‌رگ هه‌ن.
ئیسرائیل له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه كه‌رتی غه‌ززه‌ی له هه‌ریه‌ك له رێگاكانی وشكانی، ئاویی و ئاسمانییه‌وه گه‌مارۆداوه كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی تێدا ده‌ژی.