ئابووری, عێراق

بەبەشداری مەسرور بارزانی و بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە سبەی شەممە بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوانە سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی و جێگرەکەی، قوباد تاڵەبانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی دابنرێت .

Rewa Mahmood Hasan  | 10.07.2020 - نوێکردنەوە : 11.07.2020
بەبەشداری مەسرور بارزانی و بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

بڕیارە سبەی شەممە بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوانە سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی و جێگرەکەی، قوباد تاڵەبانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی دابنرێت و کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێبکاتەوە و پڕۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی لێدوان بەرپرسانی گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان، بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا ٣٢ کم لە پڕۆژەکە تەواو بکرێت کە لە پردی تاسڵوجەوە دەست پێدەكات و لە گوندی دەمركان كۆتایی دێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە کە جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی هەوڵەكانی بەردەوام بووە بۆ ئەوەی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەوبارەیەشەوە چەندین جار لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای سلێمانی كۆبووەتەوە.

پێشتر لە ٢٠١٤ دا ئەم پرۆژەیە بەتەندەر درایە کۆمپانیایەک کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا جێبەجێ بکرێت و بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لەدوای هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جارێکی دیکە کارکردن لە پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın