Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
به‌رهه‌می رۆژانه‌ی گازی سروشتی لە باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته ٧٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتیی باشووری عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌دام بە رۆژنامه‌وانان راگه‌یاند، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی گازی سروشتیی باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته ٧٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا و تا كۆتایی ساڵ ده‌گاته ملیارێك مه‌تر سێجا.
ناوبراو رایگه‌یاند له كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌هران عومه‌ر كه ٥٠ كیلۆمه‌تر له شاری به‌سره‌وه دووره، ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی كردووه.
سه‌دام رایگه‌یاند رۆژانه ٣٠ ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی له‌و كێڵگه‌یه به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌نیازن تا كۆتایی ساڵ ئەو رێژەیە بیگه‌یه‌ننه ٢٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا.
زانراوه به‌سره خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سامانی وزه‌یه له عێراقدا.