Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
وه‌زیری ئابووریی توركیا، نیهات زه‌یبه‌كچی: "(به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی له توركیا) بانكی ناوه‌ندی توانای هه‌یه ده‌ستوه‌ردان بكات به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژ توركیا ده‌كرێت، ئامرازی له‌به‌رده‌ستدایه و زۆر به به‌هێزی كاری پێویست ئه‌نجام ده‌دات. پێمانوایه كه ئه‌وه هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ توركیا دروست ناكات، چونكه هۆكاری نییه".
وه‌زیری ئابووریی توركیا، نیهات زه‌یبه‌كچی: "توركیا هه‌رگیز له هه‌ڵاوسانی ئابووریدا ژماره‌ی دوو خانه‌یی نابینێت. یه‌كێك له كاریگه‌رییه گرنگه‌كانی ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا، ئه‌و دۆخه كاتییهیه كه له‌م به‌رزی و نزمییه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌های دراو جارێك ئه‌مه‌ی بۆ ده‌كرێت و ناتوانێت ببێته هۆی هه‌ڵاوسانی به‌رده‌وام. كاتێك هه‌ڵده‌كشێت، ده‌گاته خاڵێك، دواتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و به‌خێرایی داده‌به‌زێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی ده‌مانه‌وێت".
وه‌زیری ئابووری توركیا نیهات زه‌یبه‌كچی: "له‌قۆناغی ئاینده‌دا دوای بێئومێدبوونیان له‌م به‌رزی و نزمییه، دۆخی لیره‌ی توركی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م دۆخه كۆتایی دێت و هۆكارێك نییه رێگری له كۆتاییهاتنی بكات."