Ramal Mahmood
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
کارەکانی دانانی بەربەستی کۆنکرێتی لە سنووری نێوان تورکیا- سووریا لە قەزای ئاکچەکالەی سەربە پارێزگای ئورفا بەردەوامە.
لە گەڕەکی حوڕیەتی ئاکچەکالە کە دەکەوێتە بەرامبەر شارۆچکەی تەل ئەبیەز (گرێ سپی) سەربە پارێزگای رەققە رێکخرا، دەستکراوە بە دانانی بەربەستی کۆنکرێتی لەم سنوورە.
هێزە ئەمنییەکانیش رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتە بەر لەم ناوچەیە.
بەمەبەستی رێگەگرتن لە تێپەڕ بوونی نایاسایی و قاچاخچێتی لەم سنوورەدا بەربەستی کۆنکرێتی کە پانییان دوو مەتر و درێژیشیان چوار مەترە بە شێوەی دیوار لەو ناوچانە دادەنرێن.