Sevgi Ceren Gökkoyun,Dilara Zengin Okay
02 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2023
واشنتۆن-AA
بانکی ناوەندیی ئەمریکا سیاسەتی سوودی ٢٥ خاڵی بنەڕەتی بەرزکردەوە بۆ مەودای نێوان ٤،٥٠-٤،٧٥ لەسەدا کە لە ماوەی ١٦ ساڵدا بەرزترین ئاستە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بڕیاری زیادکردنی رێژی سوود بە کۆی دەنگ دەرکراوە.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئامانجی لیژنەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی، زۆرترین دامەزراندن و لە مەودای درێژخایەندا ھەڵاوسان بە ڕێژەی لەسەدا دوو بەدەستبھێنێت و بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم ئامانجانە بڕیاردرا رێژەی سندوقە فیدراڵیەکان بۆ مەودای نێوان ٤،٥٠-٤،٧٥ لەسەدا زیاد بکرێت و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی زیادکردنەکاندا گونجاو بێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوایین پێوەرەکان ئاماژە بە گەشەیەکی مامناوەند لە خەرجی و بەرهەمهێنان دەکەن، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە زیادبوونی دامەزراندن لە چەند مانگی رابردوودا بەهێز بووە و رێژەی بێکاری به بەردەوام لە نزمییدا دەمێنێتەوە.
گوزارشتی "هەڵاوسان بڕێک کەمبووەتەوە بەڵام هێشتا بەردەوامە لە مانەوە بە بەرزی" لە راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکادا، جێگەی سەرنج بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، لیژنەکە لەبەرامبەر مەترسییەکانی هەڵاوسان زۆر بە وریایی مامەڵە دەکات و تێیدا هاتووە: "جەنگی رووسیا-ئۆکراینا ئاڵنگاریی زۆر گەورەی مرۆیی و ئابووری لێکەوتووەتەوە و ئەو ناروونییە جیهانییەی کە لە زیادبووندایە، کاریگەری زیاتری دەبێت".