Bahattin Gönültaş
22 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2022
بەرلین-AA
بانكی ناوهندیی ئهمریكا (Fed) سیاسهتی سوودی بانكی ٧٥ خاڵ بهرزكردهوه و گهیاندییه نێوان ٣،٠٠-٣،٢٥ لهسهدا.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە بانكی ناوهندیی ئهمریكاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، بڕیاری زیادکردنی رێژەی سوودی بانکییان بە کۆی دەنگ دەرکردووە.
ههروهها جەخت لەوە کراوەتەوە کە لیژنەی بازاڕی کراوەی فیدراڵیی ئەمریکا، ئامانجیانە بەرزترین رێژەی ههلی کار و لە دوور مهودادا، سەدا دوو هەڵاوسان بەدەستبهێنێت و بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم ئامانجە بڕیاردراوە، رێژەی سندووقە فیدراڵییەکان بۆ ٣،٠٠ – ٣،٢٥ لەسەدا بەرزبکرێتەوە.
چاوەڕوانییە گشتییەکانی بازاڕەکان، بە ئاراستەی ئەوە بوو کە سیاسەتی سوودی بانكی ناوهندیی ئهمریكا، لە دوای دوو مانگ و لە مانگی سێیەمدا ٧٥ خاڵ بهرزبکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکادا، ئهوه بووهته جێگهی سهرنج كه دووبارە گوزارشتی گونجاوبوونی ئاراستەکانی بەرزکردنەوەی نرخی سوود لە کوبوونەکانی مانگی داهاتوودا، باس كراوه.
لە پێشبینییەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ داتا ئابوورییەکان، ئاماژە بەوە کراوە کە تێکڕای چاوەڕوانی بەرپرسانی بانکەکان بۆ رێژەی سوود لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بە ٤،٤% تۆمارکراوە، بەڵام بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بە ٤،٦% دیاری کراوە.
بانكی ناوهندیی ئهمریكا، لەگەڵ فشاری بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لەدوای ئەو بووژانەوە خێرایە ئابوورییەی کە لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هات، لە چارەكی کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا دەستی بە گۆڕینی شێوازی سیاسەتی دراوی خۆی کرد.
بانکەکە لە مانگی ئاداردا لە رێگەی تەواوکردنی هەڵمەتی کڕینی سەروەت و سامانەوە دەستی بە زیادکردنی رێژەی سوود کردبوو.