Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی TESK كه له میوانخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و پێشهاتانهداین كه كاریگه‌ریی نه‌رێنییان كردووته سه‌ر ئابووریمان به‌رله هه‌موویان به‌رزبوونەوە ونزمبوونەوەی نرخی دراوه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بازاڕی ئازاد بچێته ده‌ره‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كان له‌سه‌ر بوونی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گوتی،"هه‌ر كه‌سێك بڵێت بچووكترین سێبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه (سهركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مان) هه‌یه، بوختان بۆ دیموكراسی هەروەها بۆ توركیاش دەکات".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی توركیای تیادا ده‌گوزەرێت گوتی: "قۆناغه سه‌خته‌كان، بڕیاری قورسیان ده‌وێت. ئێمه‌ش له ده‌ركردنی بڕیار و جێبه‌جێكردنی به‌گوێره‌ی گرنگیی ئه‌و دۆخه‌ی كه وڵاته‌كه‌مان پیایدا تێده‌په‌ڕێت، سڵناكه‌ینه‌وه".
په‌یوه‌ست به رێگریكردن له به‌رزبوونەوە و ونزمبوونەوەی به‌های دراوه‌كان سەرکۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌پێی تێگه‌یشتنی ئێمه هیچ كه‌سێك كه كاری له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نییه وه‌ك هه‌نارده‌کردن و هاورده‌کردن، نابێت كار له ئاڵوگۆڕی دراودا بكات".
وه‌ك رێوشوێن بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی بوودجه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌زۆرترین ده‌ستپێوه‌گری له خه‌رجیی گشتیدا، هاوكاریی راگرتنی هاوسه‌نگیی بوودجه ده‌كه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "زۆر له وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانمان كرێچین. له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانمان بۆ 16 وه‌زاره‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌و بینایانه كردووه كه به‌ده‌ستدێن و كاری پلاندانانی كراوه. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و شوێنانه‌ی كرێچین به ته‌واوه‌تی لێیان ده‌رده‌چین و ده‌یانگوازینه‌وه له‌وه‌شدا دهستپێوهگریهكی جددیمان ئه‌نجامداوه".
له‌باره‌ی رێژه‌ی سووه‌وه سەرکۆمار ئه‌ردۆغان به‌م جۆره دوا:
"به تایبه‌ت له رووی سووه‌وه هه‌مان هه‌ستیاریمان هه‌یه و شتێكی جیاواز له ئارادا نییه. ئه‌وه جیایه كه بانكی ناوه‌ندی به شێوه‌یەکی سه‌ربه‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات. كاتێك كه رێژه‌ی سو‌و له‌سه‌دا 50كاندا بوو، ئایا كه‌سانێك هه‌ن كه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 50 قازانج كاربكه‌ن؟ ئه‌مه مه‌گه‌ر لای بازرگانه‌كانی حه‌شیش و هێرۆین وابێت، ئه‌گه‌رنا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بوونی نییه. كاتێك ئه‌م راستییه به‌م جۆره روونه، نابینه هۆكار بۆ ئه‌م مشه‌خۆره‌ی پێی ده‌گوترێت سو‌و".
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ هه‌ڵئاوسان سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "من تا ئه‌مڕۆ نه‌مبینیوه بانكی ناوه‌ندی پێشبینی ئه‌و رێژانه‌ی هه‌ڵئاوسان بكات كه راگه‌یه‌ندراون".
هه‌ر له‌باره‌ی زیانه‌كانی سووه‌وه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌گه‌ر بانكه‌كان سو‌و بۆ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبكه‌نه‌وه و بهلۆعهكهی بگرنه‌وه، نرخه‌كانی بازاڕ وه‌ك ئاگرێك خۆشده‌كه‌ن و هه‌مووان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. ئه‌وانه‌ی كه له‌م قۆناغه‌دا به‌بیانووی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوه‌وه نرخه‌كان بۆ سێ هێنده، پێنج هێنده و ده هێنده به‌رزده‌كه‌نه‌وه، كارێكی باش ناكه‌ن".